بۆنێكى ناخۆش له‌ هه‌ولێر بڵاوده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 14/06/2018‌ :: 10867‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوشێوه‌ى ساڵى رابردوو بۆنه‌ ناخۆشه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر په‌یدابووه‌ته‌وه‌ و هاوڵاتیانى نیگه‌ران كردوه‌.


خانزاد وسو، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى سنورى باشوورى هه‌ولێر و  چه‌ند گه‌ڕه‌كى دیكه‌ى هه‌ولێر، په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كراوه‌ و نیگه‌رانن كه‌ جارێكى تر بۆنه‌ ناخۆشه‌كه‌ سه‌ريهه‌ڵداته‌وه‌".

له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى په‌یدابوونه‌وه‌ى بۆنه‌ ناخۆشه‌كه‌، خانزاد وسو وتى "دوو هۆكار هه‌یه‌، له‌وانه‌ پاشماوه‌ى كارگه‌كانى پاڵاوتنى نه‌وتى كه‌ له‌و شوێنانه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى مادده‌ى كیمیایى له‌و شوێنانه‌ و فڕێدانیان وایكردووه‌ بۆنه‌كه‌ په‌یداببێته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌شێوازى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى ئه‌نجومه‌ن ده‌ڵێت "په‌یوه‌ندیمان به‌ قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێره‌وه‌ كردووه‌و رێككاره‌كان بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و بۆنه‌، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌ستپێده‌كات".

ساڵى رابردوو ژینگه‌ى هه‌رێم له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو، كه‌ چه‌ند كۆگایه‌كى سوته‌مه‌نى بچووك نه‌وت له‌ گه‌یاره‌ دێن له‌و باشوورى هه‌ولێر و نزیك شوێنى نێتشه‌جێبوونى هاوڵاتیان نه‌وت ده‌پاڵێون و به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێژه‌یه‌كى زۆر كبریتى تێدایه‌، هه‌ست به‌ بۆنێكى ناخۆش ده‌كرێت.

ژینگه‌ى هه‌ولێر هۆشیداریدابوو كه‌ ئه‌و بۆنه‌ ناخۆشه‌ هاوڵاتیان تووشى شێرپه‌نجه‌ ده‌كات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure