مووچەی توێژێک تاکو 12ی ئەمشەو دابەشدەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 13/06/2018‌ :: 7668‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستیان كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی تایبه‌ت. 


لیوا غازی ساڵح، به‌رپرسی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی حوزه‌یرانی 2018 به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی دابه‌شده‌كرێت. 

وتیشی، "بۆ ئه‌وه‌ی زوو مووچه‌كه‌ دابه‌شبكرێت تاوه‌كو كاتژمێر 12ی شه‌و له‌ ده‌وام ده‌بین له‌كاتێكدا ده‌وامی فه‌رمی تا كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆیه‌".

لیوا غازى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ پاره‌كه‌ دابه‌شى سه‌ر یه‌كه‌ پاسه‌وانییه‌كانى حكومه‌ت و حزبه‌كان ده‌كرێت، كات بمێنێ هه‌ر ئه‌مڕۆ پاسه‌وانانى تایبه‌ت مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن گه‌رنا به‌شێكى ده‌كه‌وێته‌ سبه‌ینێ.

پێشتر به‌ دوو خشته‌ وه‌زاره‌تى دارایى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانى راگه‌یاند.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە