لەبارەی یەكەم رۆژی جەژنەوە ئاگادارییەك بڵاوكرایەوە

هەواڵ / عێراق :: 13/06/2018‌ :: 55408‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
نووسینگەی سەماحەتی ئایەتوڵا عەلی سیستانی لەشاری نەجەف ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە، داوا لەخەڵكی عێراق و دەوڕوبەری دەكات كە بەدوای مانگی شەوالدا بگەڕێن، لەئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 29ی مانگی رەمەزان.

 

نووسینگەی سیستانی داوای ئەوەشی كردووە، هەر كەسێك توانی مانگ ببینێت، با لای یەكێك لەنووسینگەكان یاخود دیوانەكانی وەقف شایەتی خۆی بدات و ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەكان بكاتەوە.

 

نوسینگەی سیستانی ئەوەشی ئاشكرا كردووە، قەبارەی مانگ و ئاستی بەرزییەكەی لەئاسۆوە بۆ ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بینینی مانگی بە چاو قورس كردووە، بەبێ بەكارهێنانی دووربین، بۆیە داوا لەموسڵمانان كراوە بەبرەوەوە ئەو بابەتە وەربگرن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە