به‌ به‌نزین بووه‌ و پێشتر كامێراكان له‌كارخراون
ورده‌كارى روداوى سوتانى كۆگاكه‌ى كۆمسیۆن ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 630‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاشكرایده‌كات روداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كۆگاكه‌ى كۆمسیۆن له‌ به‌غدا "بكه‌رێك"ى هه‌یه‌.


میدیا عێراقیه‌كان له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كانه‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌ى له‌لایه‌ن قاسم ئه‌عره‌جى، وه‌زیرى ناوخۆ له‌ كۆبونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران خستویه‌تیه‌ڕوو ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌هۆى به‌كارهێنانى به‌نزین-ه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له‌ سه‌رجه‌م سوچه‌كانى كۆگاكه‌ رژێنراوه‌.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، بكه‌رى رووداوه‌كه‌ له‌ ته‌نها ده‌رگاى كۆگاكه‌وه‌ چووه‌ته‌ ژوره‌وه‌ ئه‌مه‌ش ماناى وایه‌ كه‌ كلیلى پێبووه‌، هه‌روه‌ها كامێراكان به‌ كاتژمێرێك پێش هه‌ڵایسانى ئاگره‌كه‌ كوژێندراوه‌ته‌وه‌.

پاشنیوه‌ڕۆى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو 10ى حوزه‌یران ئاگر له‌ كۆگایه‌كى عه‌مباركردنى سندوقه‌كانى ده‌نگدانى سه‌ر به‌ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌غداى پایته‌خت كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك سندوق و به‌ڵگه‌ى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12ى ئایار سوتان.

دووشه‌ممه‌ى رابردووش قاسم ئه‌عره‌جى رایگه‌یاند، سوتانى كۆگاكه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ سندوقه‌كانى ده‌نگدانى به‌شى ره‌سافه‌ى به‌غداى تیابوو له‌ڕێى "بكه‌رێك"ه‌وه‌ بوو.

ئه‌و لێدوانه‌ى ئه‌عره‌جى له‌میانه‌ى سه‌ردانیكردنیدا بوو بۆ فه‌رمانگه‌ى به‌ڵگه‌كانى تاوان كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه‌ ده‌كات.

دوێنێ-ش حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌میانه‌ى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌ى خۆیدا رایگه‌یاند، "لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان لە سووتانی سندوقەكانی دەنگدان لە رەسافە ئاماژە بەوە دەكەن، كە رووداوەكە بەمەبەست بووە".

له‌ 11ى ئه‌م مانگه‌ش ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى رایگه‌یاند، چوار كه‌س راگیراون كه‌ له‌نێوانیاندا سێ كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رێكى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ن به‌ تۆمه‌تى رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌، هۆشداریشیدا له‌وه‌ى توندترین سزا رووبه‌ڕووى هه‌ر كه‌سێك ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت یارى به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ بكات. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure