دوو په‌رله‌مانتارى پارتى و گۆڕان: حكومه‌ت پاشه‌كه‌وتى موچه‌ لانابات

هەواڵ / ئابوری :: 13/06/2018‌ :: 202‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى هه‌واڵ و راپۆرته‌ ئابورییه‌كانى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى حوزه‌یرانى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- دواى جه‌ژن، پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كه‌ تاوتوێده‌كرێت
- له‌باره‌ى نرخه‌وه‌، دڵنیایى به‌ هاووڵاتیان ده‌درێت
- باج له‌سه‌ر چه‌ند كاڵایه‌ك زیاد ده‌كرێت

هاوڵاتى:
- دوو په‌رله‌مانتارى پارتى و گۆڕان: حكومه‌ت پاشه‌كه‌وتى موچه‌ لانابات
- عێراق دژى هه‌وڵى زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌وه‌ستێته‌وه‌
- له‌سه‌دا 90ى به‌نزینى هاورده‌كراو سوپه‌ره‌، له‌سه‌دا 10ى محه‌سه‌نه‌، له‌ناوخۆشدا نۆرماڵ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

ئاژانس:
- وته‌بێژى په‌كه‌كه‌: توركیا پلانى هه‌یه‌ به‌ره‌ى نووسره‌ و داعش بێنێته‌ هه‌رێمه‌وه‌
- گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌ دوو وه‌زاره‌تى عێراق به‌ شه‌ڕ ده‌دات
  * 10 به‌ربه‌ست فریاى كشتوكاڵ نه‌كه‌وت و ئه‌مساڵ برنج و گه‌نمه‌شامى ناچێنرێت
- حكومه‌ت پاره‌ به‌ گه‌نمى جووتیاره‌كانى نادات .. به‌غدا چاره‌كێكى ده‌كڕێت
- په‌تاته‌ى هه‌رێم نیوه‌ى پێویستیى عێراق پڕ ده‌كاته‌وه‌ .. به‌رهه‌مى ناوخۆى په‌تاته‌ له‌ دوو ساڵى رابردوودا گه‌یشتووه‌ته‌ 200 هه‌زار ته‌ن

هه‌ولێر:
- به‌هۆى هاتنى جه‌ژن و ده‌ستكاریى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌، بازاڕ جووڵه‌یه‌كى باشى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌

وشه‌:
- بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانیان به‌یه‌كتر حكومه‌ت و هاووڵاتیان سه‌رى زمان و بنى زمانیان ته‌نگژه‌ى داراییه‌
- بڕیارێكى ئێران 70 هه‌زار كۆڵبه‌ر بێكار ده‌كات .. له‌ دوو هه‌فته‌ى رابردوودا 12 كۆڵبه‌رى كورد كوژراون 
- به‌ داهاتى زه‌كات و سه‌رفیتره‌ هه‌ژارى له‌ كوردستان بنبڕ ده‌كرێ
- نرخى جلى منداڵان دوو هێنده‌ى نرخى جلى كه‌سێكى ئاساییه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە