ململانێى پێشوه‌خت له‌سه‌ر پێنج كورسى توركمان دروستده‌بێت

هەواڵ / کوردستان :: 13/06/2018‌ :: 317‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى حوزه‌یرانى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- دادوه‌رى داواى جێبه‌جێكردنى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن ده‌كات و كۆمسیۆنیش ره‌تىده‌كاته‌وه‌
  * یه‌كێتى له‌ په‌یامێكدا بۆ مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌: چاره‌سه‌رى دۆخى عێراق
- به‌ بڕیارى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت خانووه‌ بێتاپۆكانى دوكان تاپۆ ده‌كرێن
- كوردستانییه‌كان وه‌ك یه‌ك تیم بچنه‌ به‌غدا
- لووتكه‌یه‌كى مێژوویى .. تره‌مپ و كیم جۆن ئاون كۆبوونه‌وه‌
- عه‌بادى: ته‌نها دادگاى فیدراڵى ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان بدات
  * هاتنى سوپاى توركیا بۆ ناو خاكى هه‌رێم جێگه‌ى قبوڵ نییه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌كه‌ین
- سه‌رۆك كۆمار و مه‌سعود بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى ده‌كه‌ن
- قوباد تاڵه‌بانى چه‌ند بڕیارێكى گرنگ ده‌رده‌كات
- پێگه‌ى شاره‌زوور له‌ شۆڕشى نوێدا (1976-1991)
- سێیه‌مین جه‌نگى جیهان رۆبۆته‌كان ده‌یكه‌ن .. ئیسرائیل پشتیان پێده‌به‌ستێت
- جڵه‌وى ده‌ستپێشخه‌ریى كه‌وتۆته‌ده‌ست؟ .. گه‌مه‌كانى ئیسرائیل له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
- ئیسرائیل ئێران به‌ هۆكاریى توندوتیژییه‌كانى غه‌ززه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات
- له‌ په‌راوێزى كۆبونه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ و كێم جۆنگ ئول .. چى ده‌رباره‌ى دیكتاتۆره‌ گه‌نجه‌كه‌ ده‌زانیت؟
- ساڵۆنى كوردستانى نوێ .. كۆڕێك ده‌رباره‌ى ئه‌ده‌بیاتى ته‌نز

خه‌بات:
- سه‌رۆكایه‌تى كۆمار تانه‌ى له‌ یاساى هه‌مواركراوى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق دا
- سه‌رۆك بارزانى پێشوازى له‌ نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ده‌كات
- لوتكه‌ى تره‌مپ و كیم به‌ رێككه‌وتن كۆتاییهات
  * دۆناڵد تره‌مپ: چیتر تاقیكردنه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌ كۆریاى باكوور ئه‌نجام نادرێت
  * كیم جۆنگ ئون: له‌گه‌ڵ تره‌مپ بڕیارماندا كه‌ رابردوو له‌بیربكه‌ین
- ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى له‌ عێراق سه‌رۆكى كۆمیسیۆن و جێگره‌كه‌ى دیارییكرد
- سه‌ندیكاى پارێزه‌ران: بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مان پێچه‌وانه‌ى یاسا و ده‌ستوورى عێراقه‌
- قایمقامى قه‌زاى دوكان: خانوو و زه‌وییه‌كانى قه‌زاى دوكان تاپۆ ده‌كرێن
- زانكۆیه‌كى كوردستان بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئایزۆ به‌ده‌ستده‌هێنێت
- له‌ مزگه‌وته‌كاندا 20400 قورئانى پیرۆز دابه‌شده‌كرێت
- پۆلیسى گه‌رمیان، خشته‌ى سه‌ردانیكردنى زیندانیانى بۆ رۆژانى جه‌ژن راگه‌یاند
- بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى كاركردنى ته‌كسى ده‌بێته‌ تاك و جووت
- پێشانگایه‌كى كه‌لتوورى بۆ یادى حه‌سه‌ن زیره‌ك

هاوڵاتى:
- ململانێى پێشوه‌خت له‌سه‌ر پێنج كورسى توركمان دروستده‌بێت .. به‌ره‌یه‌كى نوێى "نزیك له‌ توركیا" داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حزبه‌ توركمانه‌كانى ترى هه‌رێم ده‌كه‌ن
- ئه‌و كچه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ به‌رنامه‌كه‌ى مه‌لا مه‌زهه‌ره‌وه‌ كرد: ئه‌گه‌ر به‌هۆى منه‌وه‌ كه‌ناڵى سروشت داخرابێت شانازى به‌ كچ بوونى خۆمه‌وه‌ ده‌كه‌م
- ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان راستییه‌كانى ده‌رنه‌خستایه‌ ئاشووب دروست ده‌بوو
- مه‌رگێكى بێده‌نگ له‌سه‌ر سنوور .. داخستنى مه‌رزه‌ لاوه‌كییه‌كان دانیشتوانى ناوچه‌ سنورییه‌كانى ناچاركردووه‌ گیانیان بخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ته‌نها له‌ 18 مانگدا 85 كه‌سیان به‌كۆڵ و باره‌وه‌ كوژراون.
- میت و سه‌رباز و جه‌ندرمه‌ جارێكى تر خۆیان تاقیده‌كه‌نه‌وه‌
- پاڵێوراوێكى هه‌ده‌په‌: هه‌ندێك ده‌ڵێن ژنێكى ماڵه‌وه‌ چۆن ده‌توانێت ببێته‌ په‌رله‌مانتار؟
- گوله‌نییه‌كان ده‌نگ به‌ ئه‌ردۆغان ناده‌ن

ئاژانس:
- هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان كێشه‌ ده‌نێته‌وه‌
- 10 به‌رپرسى ئه‌منیى هه‌ولێر ده‌گۆڕدرێن
- ره‌وتى حیكمه‌ و نه‌سر به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان ناكه‌ن
- وته‌بێژى په‌كه‌كه‌: توركیا پلانى هه‌یه‌ به‌ره‌ى نووسره‌ و داعش بێنێته‌ هه‌رێمه‌وه‌
- هه‌مه‌ڕه‌نگى فریاى سلێمانى نه‌كه‌وت .. دروستبونى حزبى نوێ نه‌یتوانى بێئومێدى بگێڕێته‌وه‌ و رێژه‌ى به‌شداریى ده‌نگدانى كه‌م كرد
- "شكستى هه‌ڵبژاردن" ئیسلامییه‌كان ده‌باته‌وه‌ سه‌ر پڕۆژه‌ كۆنه‌كه‌ .. لیستى هاوبه‌ش به‌ ناكۆكییه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه‌
- مه‌نبه‌ج له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌دا ده‌مێنێته‌وه‌
- ئیسرائیل به‌ پڕۆژه‌یه‌ك چاوى له‌ كورده‌
  * وڵاتانى جیهان له‌گه‌ڵ كورددا راستۆ نین كه‌ باسى ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌كه‌ن
- داعش له‌ كۆڵ كاكه‌ییه‌كان نابێته‌وه‌
- له‌ ساڵێكدا 1600 په‌لى ده‌ستكرد دروست كراوه‌ .. دوانزه‌ سه‌نته‌ر له‌ هه‌رێم هه‌یه‌
  * له‌ ئیمرجێنسى سلێمانى به‌ دیزاینێكى نوێوه‌ قاچم بۆ دروست كراوه‌ته‌وه‌
- ئه‌وقاف داواى خوێندنگه‌ و نه‌خۆشخانه‌ ده‌كات .. ناحیه‌یه‌ك هه‌رسێ گه‌ڕه‌كێكى مزگه‌وتێكى به‌ر ده‌كه‌وێت
- مامۆستایانى ئایینى هه‌ولێر دۆخیان خراپه‌ .. كوشتن، ده‌ركردن، بارپێكردن، قه‌ده‌غه‌ى چوونه‌ مزگه‌وت، به‌شێك له‌ كه‌یسه‌كانى مامۆستایانى ئاینییه‌ له‌ هه‌ولێر
- قه‌یرانى ئاو له‌ عێراق: سته‌مى توركیا و ئێران و كه‌مته‌رخه‌میى حكومه‌ت

هه‌ولێر:
- سه‌رۆك بارزانى له‌ پێشوازیى باڵیۆزى ئه‌مریكادا: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگى پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌یه‌كى مه‌ترسیداره‌ و كاركردنه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئاینده‌
- چاودێرانى سیاسى: جگه‌ له‌ یه‌ك هه‌ڵوێستى و یه‌كڕیزى هیچ رێگه‌ى دیكه‌ له‌به‌رده‌م كورددا نییه‌
- په‌رستگاى لالش نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌ .. سه‌ره‌كیترین و پیرۆزرترین شوێنى ئێزدییه‌كانه‌
- دیندار زێبارى: حكومه‌تى هه‌رێم له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعشدا 1814 شه‌هید، 10725 بریندار و 44 دیلى هه‌یه‌
- به‌هۆى كه‌مى دانیشتوانه‌كه‌یانه‌وه‌، سكوتلاند له‌ هه‌وڵدان بۆ راكێشانى په‌نابه‌ر

وشه‌:
- چاودێران: هه‌ڵبژاردنیش بكرێته‌وه‌ هه‌ر پارتى و سائیروون یه‌كه‌م ده‌بنه‌وه‌
- سه‌ركرده‌یه‌كى حزبى ئیسلامى: پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق فه‌شه‌لى هێناوه‌
- كلیلى رزگاربوونى عێراق له‌ بێئاویى له‌ كوردستانه‌
- گرتنه‌وه‌ى ئاوى سیروان 170 هه‌زار كه‌سى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
- ژنێكى كورد خانووه‌كه‌ى بۆ سه‌گ ده‌فرۆشێت
 * فریشته‌: ئاژه‌ڵ رۆحى هه‌یه‌ و پێویستى به‌ نازه‌
- كتێبێكى موزیكى كه‌موێنه‌ چاپ ده‌كرێت 
- 600 ژن ئه‌ندامن له‌ سه‌ندیكاى كرێكارانى كوردستان
- ماتۆڕسكیل ژیانى شێواندووه‌ و كه‌س چاودێرى ناكات
- شه‌قامه‌كانى هه‌ولێر بێ ئه‌ندازه‌ و هێڵكارى هاتوچۆن
- گۆپاڵ و گۆچان له‌ ئامرازى ده‌ستى شوانه‌كانه‌وه‌ بۆ كه‌ره‌سته‌یه‌كى جوانكاریى بازاڕ
- له‌ كۆیه‌ جیاوازییه‌كان وه‌لا نراون و پێكه‌وه‌ژیان گه‌شه‌ ده‌كات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure