پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیركردنى 61 تۆمه‌تبار راده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1730‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى  
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا تیمه‌كانى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان 61 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه‌. 


عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، له‌ دوو مانگى رابردوودا 41 تاوانى كوشتن و دزیكردن له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه‌.

وتیشى، "به‌هۆى ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانانه‌وه‌ 61 كه‌س ده‌ستگیركراون كه‌ 9 كه‌سیان به‌هۆى كوشتنى هاوڵاتیان و به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه‌ بووه‌".  

عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و 9 كه‌سه‌ى به‌هۆى ئه‌نجامدانى تاوانى كوشتن ده‌ستگیركراون به‌پێى مادده‌ى 406 له‌ یاساى سزادانى عێراقى دادگاییكراون و بڕیارى زیندانیكردنیان تا مردن بۆ ده‌رچووه‌. 

روونیشیكرده‌وه‌، 49 تۆمه‌تبارى تر له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى تاوانى دزیكردن و سێ تۆمه‌تبارى تریش له‌سه‌ر دزینى ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌وانه‌ش به‌ مادده‌ى 404 و 442 دادگاییكراون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure