په‌كه‌كه‌ له‌ سنوری بارزان هێرش ده‌كاته‌سه‌ر سوپای توركیا

هەواڵ / کوردستان :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 325‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ سنوری ناوچه‌ی بارزان هێرشیانكرده‌سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سوپای توركیا، به‌رپرسێكى هه‌په‌گه‌ش ده‌ڵێت، له‌و هێرشه‌دا پێنج سه‌رباز كوژران و ژماره‌یه‌كیشیان برینداربوون. 


رێڤان وه‌ڵات، به‌رپرسی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى حوزه‌یرانى 2018 به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، گه‌ریلاكانمان له‌ گردی به‌یره‌قی ده‌ڤه‌ری بارزان له‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر چالاكییه‌كی هێرشكردنیان دژی یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازانی سوپای توركیا ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج سه‌ربازیان كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون. 

باسی له‌وه‌شكرد كه‌ چالاكییه‌كه‌ دوێنێ كاتژمێر 4:00ی ئێواره‌ به‌شێوه‌ی پارتیزانی ئه‌نجامدراوه‌. 

وه‌ڵات ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، توركیا كوژراوه‌كانی خۆی هه‌مان رۆژ گواستۆته‌وه‌ بۆ باكوری كوردستان. 

ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، له‌و چالاكیه‌دا هیچ گه‌ریلایه‌ك شه‌هید و بریندار نه‌بووه‌ و به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure