ئاگادارییەک لە وەزارەتی داراییەوە بۆ سەرجەم وەزارەتەکان

هەواڵ / کوردستان :: 13/06/2018‌ :: 60170‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
وەزارەتی دارایی و ئابووری داوا لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگاكانی حكومەتی هەرێم دەكات كە لیستی مووچە لەكاتی خۆیدا ئاڕاستەی گەنجیەكان بكەن لە پێناو دوانەكەوتنی مووچەكانیان.

بە پێی گشتاندنی ژمارە 6 لە 6ی حوەزیرانی 2018،  رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاگاداری سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم دەكاتەوە كە پێویستە پابەندی بردنی لیستی مووچەكانیان بن بۆ گەنجینە پەیوەندارەكان لەكاتی خۆیدا.

باس لەوەشكراوە، مەبەستی ئەو ئاگاداركردنەوەیە وردبینی و دوانەكەوتنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانە.

لە ماوەی سێ مانگی رابردوو دابەشكردنی مووچە لە 5ی هەموو مانگێك دەستی پێكردووە، بۆ چەند جارێك دوای راگەیاندنی لیستی مووچەی وەزارەت و فەرمانگاكان دابەشكردنی مووچە بۆ چەند رۆژێك دواكەوتەوە بەهۆی نەناردنی لیستی مووچە لەلایەن وەزارەتەكان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە