له‌ خورماتوو ته‌رمى گه‌نجێك دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 13/06/2018‌ :: 205‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، كاروان گه‌رمیانى 
له‌ سنورى خورماتوو ته‌رمى گه‌نجێك دۆزرایه‌وه‌ به‌ گوللـه‌ كوژراوه‌ و تائێستا نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌. 

عه‌مید حوسێن عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خورماتوو به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ى خدر وه‌لى سه‌ر به‌ قه‌زاى خورماتوو ته‌رمى گه‌نجێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاسه‌وارى گوللـه‌ به‌ جه‌سته‌یه‌وە دیارە و تائێستا نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌، له‌ لایه‌ن پۆلیسیشه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌. 

له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى بۆ دواڕۆژ باسى له‌وه‌كرد، به‌پێى ئاسه‌وارى سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ پێشتر ئه‌شكه‌نجه‌دراوه‌ و دواتر كوژراوه‌ و له‌و ناوچه‌یه‌ فڕێدراوه‌. 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشى "ته‌رمه‌كه‌ تائێستا كه‌سوكارى نادیاره‌ و نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان پێده‌چێت له‌ نه‌ته‌وه‌ى كوردبێت". 

دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م ته‌رمه‌، دواى ئه‌وه‌دێت، دوێنێ گه‌نجێكى كورد به‌ ناوى محه‌مه‌د قاسم ته‌مه‌ن 19 ساڵه، دانیشتووى خورماتووە و دواى دیارنه‌مانى له‌ كه‌ركوك ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌ كه‌ له‌ نێۆ مۆلیده‌یه‌كى ئه‌هلى شاردرابووه‌ و ئه‌نجامده‌رى ئه‌و تاوانه‌ش ده‌ستگیركرا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە