پله‌كانى گه‌رما بۆ ڕۆژانى جه‌ژن راگه‌یه‌نران

هەواڵ / کوردستان :: 13/06/2018‌ :: 1763‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم بارى كه‌شوهه‌وا و پله‌كانى گه‌رماى بۆ ڕۆژانى جه‌ژن بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، شارى كه‌ركوك له‌ ڕۆژانى جه‌ژندا گه‌رمترین شار ده‌بێت.


به‌پێى پێشبینییه‌كه‌ى كه‌شناسى هه‌رێم، له‌ یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژندا پله‌ى گه‌رمى له‌ سلێمانى 37 ده‌بێت، له‌ هه‌ولێر 40، له‌ كه‌ركوك 42 و له‌ دهۆك 37 ده‌بێت و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش 39 پله‌ى سه‌دیى.

كه‌شناسى ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه‌، له‌ دووه‌م ڕۆژى جه‌ژندا پله‌كانى گه‌رما تاڕاده‌یه‌ك نزمبوونه‌وه‌ به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن، پاشان له‌ سێیه‌م ڕۆژى جه‌ژندا نزمتر ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام دواتر بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ جێگیرى ده‌مێننه‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure