شه‌ش كه‌س به‌ تۆمه‌تى سوتاندنى كۆگاكانى كۆمسيۆن راگيراون

هەواڵ / عێراق :: 13/06/2018‌ :: 794‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی حوزەیرانی 2018 رايگه‌ياند، تا به‌روارى 12ى حوزه‌يران، شەش كه‌سيان به‌ تۆمه‌تى سوتاندنى ئامێره‌كانى تايبه‌تی هه‌ڵبژاردن راگرتووه‌.

عه‌بدولستار به‌يره‌قدار، وته‌بێژى رەسمى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، ئه‌نجومه‌نى باڵا و ده‌زگا و دادگاكان پێويستییان به‌ رێنمايى و داواى هيچ كه‌س و لايه‌نێك نييه‌، بۆ ئه‌وه‌ى به‌كاره‌كانى خۆیان هه‌ستن، چونكه‌ به‌پێى ده‌ستور سه‌ربه‌خۆن له‌ لايه‌نه‌كانى تر.

ده‌شڵێت "له‌سه‌ر سوتاندنى کۆگاکانی کۆمسیۆن تا به‌روارى 12ى حوزەیران، شەش كه‌س به‌ تۆمه‌تى سووتاندنى کۆگاکان و ئامێرەکانی کۆمسیۆن راگيراون".

روونيشیكردووەته‌وه‌، رێوشوێنى لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ تاوانى ساخته‌كاریى هه‌ڵبژاردنه‌كان خراونه‌ته‌ لاى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى، هه‌روه‌ها رێوشوێنى دادى تايبه‌ت سكاڵاكانى به‌وردى به‌رده‌وامه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure