دادگاى فیدراڵی لەبارەی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی پەرلەمان بڕیاریدا

هەواڵ / عێراق :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 31337‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 13ی حوزەیرانی 2018 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر ئەو تانەیەی ئاڕاستەی کرابوو دەربارەی جێبەجێنەکردنی یاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا.

دادگاکە رایگەیاندووە ناتوانێت ئەو رێکارانە رابگیرێت کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری لەبارەوەدابوو لەبارەی ئەژمارکردنەوەی دەنگەکان و چەند رێکارێکی تر.

 

ئاماژەی بەوەشداوە "ناتوانین جێبەجێکردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن رابگرین، چونکە پێویستە بۆچوونی بەرامبەر وەربگیرێت تاوەکو بڕیار بۆ راگرتنی کارکردن بە هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن دەربکرێت".

پاشنیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه‌ 6ى حوزه‌یرانى 2018 لە كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق، سه‌لیم جبورى سه‌رۆكى په‌رله‌مان داوایكرد ژماره‌ى په‌رله‌مانتارانى به‌شداربوو ئه‌ژماربكرێت و رایگه‌یاند رێژه‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ن، پاشان لیژنه‌ى یاسایى ده‌قى هه‌موارى سێیه‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ 45ى ساڵى 2013ى خوێنده‌وه‌ و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ په‌سه‌ندکرا.

بڕگه‌ى یه‌كه‌مى هه‌مواره‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ دووباره‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ده‌نگه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراق و په‌سه‌ندكرا.

هاوكات بڕگه‌ى به‌خشینى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران و به‌رپرسى ئۆفیسه‌كانى كۆمسیۆن په‌سه‌ندكرا كه‌ به‌پێى ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى دەسەڵاتەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هەڵپەسێردرا و نۆ دادوه‌ر له‌ جێگایان داده‌نرێت و له‌ پارێزگاكانیش دادوه‌رێك وه‌ك به‌رپرسى ئۆفیسى كۆمسیۆن ده‌ستنیشان ده‌كرێن.

دواتریش كۆى پڕۆژه‌ى هه‌مواره‌كه‌ خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌ كۆى ده‌نگ په‌سه‌ندكرا كه‌ به‌پێى ناوه‌رۆكه‌كه‌ى یاساکە لەکاتی دەرچونیەوە دەبێت پەسەندبکرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure