پاریس: سێ هاووڵاتی بەبارمتە دەگیرێن

هەواڵ / جیهان :: 12/06/2018‌ :: 897‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئاژانسەکانی هەواڵ لە فرەنسا بڵاویانکردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ 12ی حوزەیرانی 2018 پیاوێک لە بازنەی دەیەمی پاریسی پایتەختی فرەنسا چەند هاووڵاتییەکی بە بارمتە گرتوە.

ماڵپەڕی میرەری بریتانی بڵاویکردوەتەوە کە ئەو کەسە 3 کەسی بە بارمتە گرتووە و چەکی پێیە و دەشڵێت "بۆمبم پێیە".

ئاماژەی بەوەشداوە کە هێرشبەرەکە دەڵێت "پەیامێکم بۆ باڵیۆزخانەی ئێران و حکومەتی فرەنسا پێیە" و داواى بینینى باڵیۆزى ئێرانى كردووه‌.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە پۆلیس رەتیکردوەتەوە رووداوەکە پەیوەندی بە کاری تیرۆرستییەوە بێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure