سلێمانی؛ لەرۆژانی جەژندا حەفتا چێشتخانه‌ و ریستۆرانت كراوە دەبێت

هەواڵ / ئابوری :: 12/06/2018‌ :: 976‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
گەشتوگوزاریی سلێمانی ئامادەكاری بۆ پێشوازیكرد لە گەشتیاران كردوە و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاريش داوادەكات بازاڕ و مۆڵەكان بكرێنەوە.


مستەفا حمە رەحیم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ى حوزه‌یران رایگەیاند "بەمەبەستی پێشوازیكردنی گەشتیارن لە رۆژانی جەژندا گەشتوگوزار چەند لیژنەیەكی تایبەتی پێكهێناوە، لەبازگەكاندا پروشور دابەشدەكەن و بەهاوكاری سەنتەری زانیاری، گەشتیاران رێنوێنی دەكەن بە پێدانی زانیاری لەسەر شوێنە گەشتیاریی و ئۆتێل و مۆتێل و هەموو ئەو شوێنانەی گه‌شتیار پێویستى پێیه‌تى".

وتیشى "لە جەژنی رەمەزاندا، زیاتر لە حەفتا ریستۆرانتی گەشتیاری‌ كە پێشتر به‌ڵێنیانداوە بەكردنەوەی شوێنەكانیان لە بۆنەكاندا، شوێنەكانیان كراوە دەبێت بۆ پێشوازیكردن لە‌ گەشتیاران".

‌راشیگەیاند "وەك رۆژانی ئاسایی لیژنەكانی گەشتوگوزار سەردانی ئوتیل، مۆتێل، ریستۆرانت و شوێنە گەشتیارەكان دەكەن، پشكنین بۆ خوادن و خواردنەوەكان ده‌كه‌ن و هەر شوێنێك پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبێت سزادەدرێت.

رونیشیكردەوە "لە زۆربه‌ى وڵاتان جه‌ژن و بۆنەكان بۆ بازرگانیكردن بەكاردەهێنرێن، بۆ سودمەندبوونی خاوەنەكانیان و گەشتیارانیش، داواكارم بازاڕ و مۆڵ و ئەو شوێنانەی پێداویستی رۆژانە دەفرۆشن‌ لە جەژنەكان و بۆنەكانی تردا بكرێنەوە‌ لەبەر ئەوەی گەشتیاران‌ كاڵاوشمەك بەكاردەهێنن یاخود بە دیاری بۆ كەسوكاریان دەبەنەوە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە