نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 12/06/2018‌ :: 2500‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى 100 دۆلار به‌ 120.750 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى، نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ى حوزه‌یران به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100دۆلار به‌ 120.750 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا ، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.450 دینار بوو.
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دراوه‌كان له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 450 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 142 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 161 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 18هه‌زار و 500 دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 28 هه‌زار دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure