ترەمپ: كۆتاییمان بە 70 ساڵ ناكۆكی هێنا

هەواڵ / جیهان :: 12/06/2018‌ :: 675‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، كۆتاییمان بە 70 ساڵ ناكۆكی نێوان ئەمریكا و كۆریای باكور هێنا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەناوبردنی چەكە ئەتۆمییەكانی كۆریا كاتیی زۆری دەوێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەونیدا لە سەنگاپۆر رایگەیاند، هەركاتێك كۆریای باكور چەكە ئەتۆمییەكانی لەناوبرد گەمارۆكانی سەر ئەو وڵاتە لادەچێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كۆریای باكور بارمتە ئەمریكییەكانی ئازاد كرد  و وتیشی "وەكو ئیدارەكانی پێشوو پارەمان نەداوە بۆ ئازادكردنی بارمتەكان".

ترەمپ وتیشی"چیتر تاقیكردنەوەی ئەتۆمی لە كۆریای باكور ئەنجام نادرێت، سەرۆك مون كاری باشی كردووە بۆ داماڵینی چەكی ئەتۆمیی".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure