گرنگترین خاڵەکانی رێککەوتنی ئەمریکا و کۆریای باکور

هەواڵ / جیهان :: 12/06/2018‌ :: 3249‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 12ی حوزەیران كۆبوونەوەی لووتكە لەنێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور لە وڵاتی سینگاپۆر بەڕێوەچوو.

 
كۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو وڵاتە بە كۆبوونەوەیەكی مێژووی ناو دەبرێت لەبەرئەوەی چەندین ساڵە لە ململانێییەكی توندان لەگەڵ یەكتریدا.

سەرۆكی هەردوو وڵات ماوەی نزیكەی 50 خولەك لە كۆبوونەوەدا بوون و واژۆكردنی ڕێككەوتننامەیەك كرا.


سەرۆكی هەردوو وڵات لەسەر ئەم بابەتانە ڕێككەوتن دەكەن:
1. ئەمریكا دەیەوێت كۆریای باكور كۆتایی بە چەكی ئەتۆمی بهێنێت، بەشێوەیەك كە ڕێگەی دووبارە گەڕانەوەی نەبێت و ڕێگە بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بدات پەسەندی بكات.
2. لەبەرامبەر ئەو داوایەی ئەمریكادا كۆریای باكور دەیەوێت هەموو ئەو سزایانەی خراونەتە سەر وڵاتەكەی لاببرێت و ڕێگە بە وەبەرهێنەرانی جیهانی بدرێت بچنە كۆریای باكور و وەبەرهێنان بكەن و ئەو وڵاتە لەڕووی ئابوورییەوە ببوژێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ كۆبوونەوەكەی بە (یەكترناسین) ناوبرد و بەنیازە بۆ درێژەدان بە كۆبوونەوەی نێوانیان كیم جۆن ئون بانگهێشتی كۆشكی سپی بكات لە ئەمریكا.
وەرگێڕانی: هونەر كەمال 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure