نوسینگەی عه‌بادی له‌باره‌ى دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌یامێكی بڵاوکردەوە

هەواڵ / عێراق :: 11/06/2018‌ :: 11144‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وتەبێژی رەسمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند "تاكە كیان بۆی هەبێت هەڵبژاردن دووبارە بكاتەوە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراقە، كە ئەو مافەی هەبێت".

سەعد حەدیسی وتەبێژی رەسمی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە "هیچ دەسەڵاتێك لەعێراق مافی ئەوەی نییە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئایاری رابردوو دووبارە بكاتەوە، دادگای ئیتیحادی نەبێت".

ئەو قسەیەی حەدیسی دوای داوایەكی سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دێت كە داوای كردبوو، پرۆسەی هەڵبژاردن لەعێراق دەبێت دووبارە بكرێتەوە.

هەفتەی رابردوو پەرله‌مانی عێراق بڕیاریدا ئەژماركردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی ئایاری رابردوو پێویستە بە دەست ئەنجامبدرێتەوەو دەنگەكانی تایبەت لەهەرێم و دەرەوەی عێراقیش هەڵوەشێنرانەوە.

پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ یه‌كشه‌ممەش ئاگر له‌ كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی سندوقه‌كانی ده‌نگدانی سه‌ر به‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌غدای پایته‌خت كه‌وته‌وه‌.

میدیا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ئاشكرایانكرد، ئاگره‌كه‌ له‌ كۆگای وه‌زاره‌تی بازرگانی كه‌وتووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدانی به‌شی ره‌سافه‌ی به‌غدای له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ تیادا كۆكرابووه‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure