بۆ رادەستكردنەوە تۆمەتبارێك بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر

هەواڵ / کوردستان :: 11/06/2018‌ :: 570‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/6/11ی بەشێک لە رۆژنامە کوردییەکان.

كوردستانی نوێ‌:
- 38 قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەند كران
- باڵیۆزی ئەمریكا: عێراق پێویستی بە كەسایەتییەكی وەك مام جەلال-ە
- سبەینێ‌ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
- قوباد تاڵەبانی: بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ پێویستمان بە راوێژی ئەمریكا هەیە
- ئەنجومەنی ناوەندی: هاوكارییەكانی یەكێتی بۆ رۆژئاوا بەردەوام دەبێت
- ئەسەد هەڕەشە لە كورد دەكات .. دەڵێت ئەمریكاییەكان دەڕۆن
- سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە ئەوروپاوە: بەر بە ئێران بگرن .. دوو دۆسێی پێشنیاز كرد
- چەند زانیارییەكی گرنگ لەسەر یارییەكانی مۆندیال
- مۆندیال گەورەترین سەرچاوەی داراییە بۆ فیفا

خەبات:
- بەشێكی زۆری سندوقەكانی دەنگدان لە كۆگای وەزارەتی بازرگانی سووتان
- حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی جەژنی رەمەزانی راگەیاند
- پوتین: پڕۆژەكانمان لە هەرێمی كوردستان شەرعین و ئەنجامی باشیان دەبێ‌
- هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و كۆریای باكوور گەیشتنە سەنگاپوور
- رۆڵ و پێگەی كورد لە ئێستا و داهاتوو، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆدا
- توركیا بە چڕی گوندەكانی رواندز بۆردومان دەكات
- پشدەر .. بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە رووبەرێكی زۆری دانەوێڵە سووتا
- یەكێتی ئەوروپا دیدارێك تایبەت بۆ شوێنەوار و تەلارسازی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەبات 
- قەرەتەپە .. بەهۆی مەترسیی داعشەوە چوار گوند چۆڵ دەكرێن
- باكووری كوردستان .. جلی كوردی ئافرەتان خواستی زۆری لەسەرە

رووداو:
- بۆ رادەستكردنەوە تۆمەتبارێك بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر
- لە دوو هەفتەی رابردوودا 11 كۆڵبەر كوژراون
- دەنگی عێراقییەكان دەبێتە خۆڵەمێش .. سووتانی سندوقەكانی رەسافە قەیرانی هەڵبژاردن قووڵتر دەكاتەوە
- فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ (رووداو): لەگەڵ یەكێتی رێككەوتووین كەسمان بەبێ‌ ئەویدی نەچێتە بەغدا
- كۆمیسیۆن ناوی 38 قەوارەی پەسەند كرد
- هەڵبژاردنی ئەیلول مشتومڕی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم زیندوو دەكاتەوە
- لایەنە عێراقییەكان دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان تاوتوێ‌ دەكەن
- حەشدی شەعبی .. لە مەیدانی شەڕەوە بۆ پەرلەمان
- ساڵانە 215 هەزار تۆن پلاستیك و كارتۆنی بەكارهاتوو هەناردەی توركیا دەكرێ‌
- نەخۆشی پاشەكشە بە بەرهەمی پەتاتە دەكات
- كۆچبەرێكی كورد ژنێكی چینی رزگار دەكات
- پۆڵەندا 16 گرێبەستی لەگەڵ زانكۆكانی كوردستان هەیە
- 65 منداڵ بەهۆی دایكە بەندكراوەكانیانەوە لە گرتووخانەكانن
- بەجێماوێكی ئەنفال لە ئەسفەهانەوە دەگەڕێتەوە
- سەلەفییەكانی كەنداو چۆن سووریایان بەم رۆژە گەیاند؟

هەولێر:
- ئەو تێبینییانەی لەسەر دەنگدانی تایبەت هەبوون لە هەرێمی كوردستان، ناگاتە ئەو ئاستەی كۆی پرۆسەكە رەتبكرێتەوە و دەنگەكان هەژمار نەكرێن
- گوتەبێژی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان: دیوانی سەرۆكایەتی بەردەوامە لە راپەڕاندنی ئەركەكانی و لەژێر سەرپەرشتی سەرۆك وەزیراندایە
- دوای هەشت مانگ یەكەم گەشتی فڕۆكە لە تارانەوە بۆ سلێمانی ئەنجامدرا
- عێراق تانكی پێشكەوتووی سەربازی لە رووسیا دەكرێت
- بەغدا وەك پێویست هەنگاوی بۆ گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی ناوچە مەسیحییەكان نەناوە
  * 80 هەزار مەسیحی ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون
- حكومەتی هەرێم پێنج رۆژ پشووی بۆ جەژن راگەیاند





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure