عێراق باجى گومرگ له‌سه‌ر هاورده‌ى شمه‌كى ئوردن به‌رزده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 11/06/2018‌ :: 479‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ژوورى بازرگانى عه‌مان ئاشكراى كرد، عێراق باجى گومرگى له‌سه‌ر هاورده‌ى كاڵاوشمه‌ك له‌ وڵاتى ئوردنه‌وه‌ به‌رزكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى زۆرى ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى كاڵاى ئوردنى بۆ بازاڕه‌كانى عێراق.


رۆژنامه‌ى (الرأى)ى ئوردنى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ى حوزه‌یران له‌ زارى زیاد حومصى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى عه‌مان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، حكومه‌تى عێراق له‌ 5ى ئه‌م مانگه‌وه‌ باجى گومرگى له‌سه‌ر كاڵاوشمه‌كى ئوردن به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و ئه‌و زیادكردنه‌ش ده‌بێته‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى كاڵاى ئوردن بۆ عێراق.

حومصى رونیكردووه‌ته‌وه‌، به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ زیاكردنى گومرك به‌رێژه‌ى 20% بۆ سه‌ر جلوبه‌رگ، 30% بۆ سه‌ر هه‌نارده‌ى پاككه‌ره‌وه‌، 50% بۆ مریشك و گۆشتى مریشك، 100% بۆ سه‌ر خامه‌ و هه‌ندێك فاكسین و لوقاح و 85% بۆ چپسى سروشتى هاورده‌كراو.

سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى عه‌مان، داواى له‌ حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى كردووه‌، كه‌ كارى جدى بكات بۆ ئه‌وه‌ى كاڵاوشمه‌كى هه‌نارده‌كراوى ئوردن بۆ عێراق له‌ گومرگ ببه‌خشرێت كه‌ ماوه‌ى 9 مانگه‌ به‌سه‌ر هه‌نارده‌ى ئوردن بۆ عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure