ئێران 5 ملیار دۆلار له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنێت

هەواڵ / ئابوری :: 11/06/2018‌ :: 131‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى نه‌وتى نشتیمانى ئێران ئاشكرایكرد، له‌ ماوه‌ى دوو ساڵدا، له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ عێراقدا 5 ملیار دۆلار داهاتى هه‌بوو،، كه‌ به‌ خۆرئاواى روبارى كارون ناسراوه‌.


ئاژانسى هه‌واڵى (ئیرنا)ى ئێرانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ى حوزه‌یران بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى نه‌وتى ئێران، به‌رهه‌مى نه‌وتى كێڵگه‌ نه‌وتییه‌ هاوشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق له‌ خۆرئاواى روبارى كارون، گه‌یشتوه‌ته‌ 300 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا، له‌ماوه‌ى دوو ساڵیشدا داهاته‌كه‌ى 5 ملیار دۆلار بووه‌. 

كێڵگه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان عێراق و ئێران، كه‌ ده‌كه‌ونه‌ خۆرئاواى روبارى كارون، بریتیه‌ له‌ كێڵگه‌كانى ئادئاوران، ئازادكانى باكور، ئازادكانى باشور، یارانى باكور، یارانى باشور،
هه‌روه‌ها 5 كێڵگه‌ى دیكه‌ى عێراق ده‌كه‌وێته‌ سنورى ئێران و بریتین له‌ كێڵگه‌كانى دهلران، نه‌فت شه‌هر، بیدرى خۆراوا، ئابان و نور.

جگه‌ له‌و كێڵگانه‌ هه‌ردوو وڵاتى ئێران و عێراق له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى مه‌جنون، ئه‌بو غرێب، بزركان، فه‌ككه‌، نه‌فتخانه‌ هاوبه‌شن، به‌پێى روپێوییه‌كانیش ئه‌و كێڵگانه‌ بڕى 95 ملیار به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گیان تێدایه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure