دوو تەقینەوە کابول دەکەنە ئامانج

هەواڵ / جیهان :: 11/06/2018‌ :: 636‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو تەقینەوە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستانیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە هاوڵاتیەکی مەدەنی کوژرا و سێ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
بە گوێرەی زانیاریەکانی پۆلیس تەقینەوەی یەکەم لەناو ماڵێکدا لە ناوچەی (زۆرئاباد) رویداوە و زیانەکان نەزانراون.
پاش ماوەیەکی کەم لە تەقینەوەی یەکەم تەقینەوەی دووەم لەرێگەی هێرشێکی خۆکوژیەوە لە نزیک وەزارەتی بوژاندنەوەی گوندەکان و گەشەپێدانەوە ئەنجام دراوە و بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان ٦ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٣٠ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد    



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە