دواڕۆژ ناوى دادوه‌رانى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 11/06/2018‌ :: 721‌ جار بینراوە

تاگ :: داد

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕه‌سمى بڕیاریدا به‌ دامه‌زراندنى 10 دادوه‌ر بۆ پۆستى دادوه‌رانى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێم و دواڕۆژیش ناوه‌كان ئاشكراده‌كات.

به‌پێى نووسراوی ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌ 4ى حوزه‌یرانى 2018 به‌ واژۆى بنگین قاسم محه‌مه‌د، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان  به‌ (وه‌كاله‌ت) ده‌رچووه‌ و وێنه‌یه‌كى لاى دواڕۆژە، 10 دادوه‌ر بۆ پۆستى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان دامه‌زرێنراون.

بڕیاره‌كه‌ به‌پێى یاسای ژماره‌ 23ى ساڵى 2007ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركراوه‌.

ده‌قى بڕیاره‌كه‌:



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە