ئیسرائیل ماڵپەڕێک بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیانی ئێران ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 11/06/2018‌ :: 744‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگەیاند کە ماڵپەڕێك به‌ زمانی فارسی دەکاتەوە به‌ ئامانجی هاوكاری هاووڵاتیانی ئێران و به‌ تایبه‌ت جووتیارن، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاو و ڕێگری له‌  قه‌یرانی گه‌وره‌ی كه‌مئاوی و وشكەساڵی.


سایتی بی بی سی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی حوزه‌یرانی 2018 بڵاویكرده‌وه‌، بنیامین نەتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا هاووڵاتیانی ئێران بە "باش، میهره‌بان و خانەدان" ناوده‌بات و ده‌ڵێت "هاووڵاتیانی ئێران گیرۆده‌ی حكومه‌تێكی نادادپه‌روه‌ر و بێ بەزەیی بوون، حكومه‌تێك كه‌ ته‌نانه‌ت ئاویش له‌ هاووڵاتیانی دەبات، بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ژمارەیەكی زۆر له‌ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ له‌و قه‌یرانه‌ رزگار بكه‌ین".

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "ئیسرائیلیش خۆی قه‌یرانی ئاوی هەیە، بۆیە چۆنیه‌تی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه‌ باش ده‌زانێت".
 
له‌ كۆتاییشدا ده‌ڵێت "ئێران دروشمی (نه‌مان بۆ ئیسرائیل) بەکاردێنێت، ئێمه‌ش ده‌ڵێین (ژیان بۆ هاووڵاتیانی ئێران)".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure