ترەمپ: هەڕەشەكانی ئێران تەوەرێكی كۆبوونەوەی جی حەوت بوو

هەواڵ / جیهان :: 10/06/2018‌ :: 633‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سەرۆكی ئەمریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، لەگەڵ ئەندامانی گروپی حەوت یاخود تەنانەت بێ ئەوانیش، زیادەویستییەكانی ئێران كۆنتڕۆڵ دەكەین.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆتایی دانیشتنەكانی گروپی (جی حەوت) رۆژی شەممە 9ی حوزیران رایگەیاند "لەگەڵ ئەندامانی گروپی حەوت یاخود تەنانەت بێ ئەوانیش، زیادەویستییەكانی ئێران كۆنتڕۆڵ دەكەین، چونكە ئێران هەڕەشەیەكی جدییە لەسەر ئەمریكا و جیهان".

ترەمپ وتیشی "یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی گروپی حەوت، پرسی هەڕەشەكانی ئێران بووە لەسەر ئاسایشی جیهان". 

دوای ئەوەی لە 8ی ئایاردا، سه‌رۆكى ئه‌مریكا كشانەوەی وڵاته‌كه‌ى لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی لەگەڵ ئێران راگەیاند، وڵاتانی زلهێزی جیهان، بە تایبەت ئەڵمانیا، فرەنسا، بریتانیا، چین و روسیا رەخنەیان لە بڕیارەكەی ئەمریكا گرت و داوادەكەن رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران درێژەی هەبێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure