"ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ شه‌ش حزبه‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن"

هەواڵ / کوردستان :: 10/06/2018‌ :: 1394‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاواره‌ حه‌مید
رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان بكه‌ن. 


ئه‌م وتانه‌ى عیرفان عه‌لی، رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ى حوزه‌یران له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بوو له‌ هه‌ولێر دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت.

عیرفان عه‌لی رایگه‌یاند "دوای جه‌ژنى ره‌مه‌زان كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ ده‌كرێت و ئومێد هه‌یه‌ ئه‌و شه‌ش لایه‌نه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ین و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌كرا دوای هه‌ڵبژاردن به‌یه‌كه‌وه‌ كارده‌كه‌ین".

دوابه‌دواى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایار هه‌ریه‌ك له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، یه‌كگرتووى ئیسلامى، كۆمه‌ڵى ئیسلامى، هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى، حزبى شیوعى و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ناڕه‌زایه‌تیان له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان نیشاندا و دواتریش چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ و كارى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure