ئاڵوگۆڕى 60 پۆستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كه‌وته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 10/06/2018‌ :: 510‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
مانشێتى به‌شێك له‌ بابه‌ته‌ رۆژنامه‌وانه‌ییه‌كانى ئه‌و رۆژنامانه‌ كوردیانه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ى حوزه‌یران بڵاوبوونه‌ته‌وه‌:   


كوردستانى نوێ:

- سه‌رۆك كۆمار و لایه‌نه‌كان دوا پێشهاته‌كانیان تاوتوێكرد
- نه‌یاره‌كه‌ى ئه‌ردۆغان خۆى سازده‌دات .. ئه‌ویش ناسیۆنالیستى توندڕه‌وه‌ و له‌ دژى كورده‌
- ئاوها پاداشتى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى ناوخۆ ده‌ده‌نه‌وه‌؟!
- پرسى ئاو له‌ یاساى نێوده‌وڵه‌تیدا .. رووباره‌كانى دیجله‌ و فورات به‌ نموونه‌
- دۆزینه‌وه‌یه‌كى نوێ، هه‌لێك بۆ بوونى ژیان له‌ ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر
- ناوچه‌یه‌كى نه‌زانراو و نامۆ له‌ نزیك به‌رمۆدا دۆزرایه‌وه‌
- سلێمانى، یادى حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌كاته‌وه‌
- فیلمى باوكه‌كان و كوڕه‌كان، خه‌ڵاتێكى ترى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رگرت

خه‌بات:
- ئه‌مڕۆ لیستى قه‌واره‌كان ده‌درێته‌ ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیاران
- ره‌وشى كه‌ركوك مه‌ترسیداره‌ و به‌غدا هێز ره‌وانه‌ ده‌كات
- پارتى و یه‌كێتیى: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌
- ئه‌مریكا راسته‌وخۆ هاوكارییه‌كانى ده‌گه‌یه‌نێته‌ كورده‌ ئێزیدى و مه‌سیحییه‌كانى عێراق
- ئه‌و كۆچبه‌ره‌ عێراقییه‌ى تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنى كچه‌ ئه‌ڵمانییه‌ك له‌لایه‌ن ئاسایشى كوردستانه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا
- سه‌عدى پیره‌: ده‌بوو سوپاسى پێشمه‌رگه‌ بكرێ نه‌ك مافى ده‌نگدانى لێسه‌ندرێته‌وه‌
- میلیشیاكانى حه‌شدى توركمانى ئاڵاى ئه‌مریكا ده‌خه‌نه‌ ژێر پێ
- دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان ده‌ست ده‌كرێ به‌ وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران
- واده‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى راوكردنى ماسى له‌ هه‌رێمى كوردستان درێژ ناكرێته‌وه‌

ژیان:
- فواد مه‌عسوم هه‌وڵێكى دیكه‌ بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات
- ئاڵوگۆڕى 60 پۆستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كه‌وته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ .. ئه‌میندار و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ ده‌گۆڕدرێن
- پێشمه‌رگه‌ هۆشدارى ده‌دات .. فه‌رمانده‌كان نیگه‌رانن له‌ بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت و هۆشدارى له‌ روودانى "شتى خراپ" ده‌ده‌ن
- هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دواده‌خرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ده‌كرێت 
- مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانى بۆ (ژیان): پیاوه‌ بێدینه‌كان كه‌متیارن و ژنه‌كانیش ده‌ینه‌سورن
- سه‌رحه‌د ڤارتۆ، وته‌بێژى كه‌جه‌كه‌ بۆ (ژیان): مه‌حاڵه‌ توركیا بگاته‌ قه‌ندیل و شكست ده‌هێنێت
- زه‌نگى مه‌ترسى ئاو بۆ هه‌رێم و عێراق لێدرا .. توركیا و ئێران پرسى ئاو وه‌ك كارتێكى سیاسیى دژى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌كارده‌هێنن
- ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌نداوه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان: 
  * بیست ساڵه‌ شه‌ڕى ئاو ده‌ستیپێكردووه‌، ئێمه‌ ئاگامان لێنه‌بووه‌
  * بێخمه‌ كلیلى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه‌، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى باڵاى هه‌رێم رازى نه‌بوون ته‌واوبكرێت
- هه‌رێم خۆى بۆ 200 هه‌زار گه‌شتیارى جه‌ژن ئاماده‌ ده‌كات
- بازرگانه‌ عه‌ره‌به‌كان ره‌نجى جوتیارانى كورد به‌ هه‌رزان ده‌كڕنه‌وه‌
- سلێمانى به‌بێ شله‌ى قه‌یسى، جه‌ژن ناكات .. زیاتر له‌ 30 ته‌ن قه‌یسى به‌هۆى جه‌ژنه‌وه‌ ده‌فرۆشرێت
- دوو ساڵه‌ حكومه‌تى هه‌رێم پرۆژه‌ى ریسایكڵینى سلێمانى راگرتووه‌ .. مه‌ترسییه‌كانى پلاستیك له‌سه‌ر كوردستان زیاتر ده‌بێت و هیچ پڕۆژه‌یه‌كیش نیه‌ بۆ به‌كارهێنانه‌وه‌ى

هه‌ولێر:
- زۆربه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كاریگه‌ره‌كانى كوردستان و عێراق له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌
- له‌ سنوورى خانه‌قین و كفرى داعش ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ و ئاواره‌بوون ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
- زیاتر له‌ 120 هه‌زار گه‌شتیار له‌ رێگاى فڕۆكه‌خانه‌وه‌ هاتوچۆیان كردووه‌
- نزیكه‌ى (70%)ى ئاوى عێراق له‌ رێگاى رووباره‌كانه‌وه‌ دابینده‌بێت كه‌ له‌ وڵاتانى هاوسێى عێراقه‌وه‌ دێن
- ئاگربه‌ستى شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌فغانستان و چه‌كدارانى تاڵیبان راگه‌یه‌نرا
- ناسا: دۆزینه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ
- ئه‌یاد حسێن: بزاڤا بازرگانى ل ناڤبه‌را هه‌رێما كودستانێ و توركیادا روژ بوو روژێ به‌ره‌ف باشتر و زێده‌تره‌

هه‌واڵ:
- سه‌ركرده‌یه‌كى به‌ره‌ى توركمانى كه‌ركوك به‌ شارێكى توركى ناوده‌بات
- ئیفلیجى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا هه‌نگاوه‌ تاكڕه‌وییه‌كانى پارێزگارى كه‌ركوك خێراتر ده‌كات
- بۆچى ئه‌مریكا و توركیا و ئێران چاویان له‌ كۆنترۆڵكردنى شه‌نگاله‌؟
- بۆ هه‌موو ژنانى ده‌ستگیركراو له‌ كه‌ركوك ته‌نها ژوورێكى شه‌ش مه‌ترى هه‌یه‌
- زیانلێكه‌وتووانى خورماتوو داواى قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن
- ژنانى كه‌ركوك له‌ كڕیاره‌وه‌ ده‌بن به‌ فرۆشیار



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure