پێنچ لایه‌نی توركمانی به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 10/06/2018‌ :: 422‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاواره‌ حه‌مید
پێنچ حزبی توركمانی هه‌رێمى كوردستان به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن و پێیانوایه‌ ده‌نگی توركمانه‌كانه‌كان په‌رت بووه‌.


محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی حوزه‌یرانی 2018 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له‌ پارتی گه‌شه‌پێدان، پارتی دیموكرات، كۆمه‌ڵه‌ی لیبرالی، بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌ن و پارتی گه‌لی لیستێكی هاوبه‌شیان پێكهێنا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

وتیشى "له‌ئێستادا ده‌نگی توركمانی زۆر په‌رت بووه‌ و بۆیه‌ له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانمان پێنج حزب به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ ئامانجمان یه‌كخستنی وتاری سیاسی و نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی توركمانه‌ له‌ خولی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستاندا".

محه‌مه‌د سه‌عده‌دین ئه‌وه‌شى وت "ده‌رگا كراوه‌یه‌ بۆ هه‌ر لایه‌نێكی توركمانی ئه‌گه‌ر بێنه‌ ناو ئه‌و لیسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكرێت له‌و حزبانه‌ی به‌ناوی توركمانی لیستی سێبه‌ر دروستده‌كه‌ن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure