نرخى دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 10/06/2018‌ :: 661‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌بینى و 100 دۆلار به‌120.250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 119.950 دینار بوو.
  
شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى، نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ى حوزه‌یران به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا جۆرێك له‌جێگیریی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و به‌هه‌مان نرخى دوێنێ بوو، به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 120.250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دراوه‌كان له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به‌ 119 هه‌زار و 950 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 142 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 161 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 19هه‌زار و 500 دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 27 هه‌زار دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure