باوكی تۆمه‌تبار به‌ كوشتنی كچه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ى خانه‌واده‌كه‌ى ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 09/06/2018‌ :: 64019‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
باوكی عه‌لی به‌شار، تۆمه‌تبار به‌ كوشتنی كچه‌ ئه‌ڵمانییه‌ 14 ساڵه‌كه‌ هاته‌ ده‌نگ و په‌یامێكی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا و خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كه‌ كرد. 


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ی حوزه‌یران، باوكی به‌شار له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "دۆچه‌ فیله‌"ی ئه‌ڵمانی كه‌ به‌ عه‌ره‌بی به‌خشی ده‌كرد، رایگه‌یاند، ئه‌وان ئاگاداری رووداوه‌كه‌ نه‌بوون كاتێك هه‌واڵی كوژرانی كچه‌كه‌یان له‌ ته‌له‌فیزیۆن بینیووه‌، عه‌لی خه‌وتبوو بۆیه‌ هه‌ڵیانساندووه‌ و لێیان پرسیووه‌ چی رویداوه‌. 

ده‌شڵێت "عه‌لی پێیوتووم كه‌ پیاوێكی توركی له‌گه‌ڵدا بووه‌ له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا، هیچ شتێكیشی له‌سه‌ر ئه‌و بیرنه‌ماوه‌". 

باوكی عه‌لی وتی "داوایلێبووردن له‌ ئه‌ڵمانیا و خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كه‌ ده‌كه‌م، دڵم له‌گه‌ڵیانه‌، هیوادارم كوڕه‌كه‌شم سزای خۆی له‌ كوردستان وه‌ربگرێت نه‌ك له‌ ئه‌ڵمانیا". 

ئه‌وه‌شیخسته‌روو، كوڕه‌كه‌ی له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا سه‌رخۆشبووه‌ و پیاوێكی توركی له‌گه‌ڵ بووه‌، بۆیه‌ "دورنییه‌ پیاوه‌ توركه‌كه‌ تاوانه‌كه‌ی كردبێت". 

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ "پێویسته‌ سزاكه‌ی هاوڕێ توركه‌كه‌شی بگرێته‌وه‌ نه‌ك ته‌نها عه‌لی". 

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ كوردستان، باوكی عه‌لی وتی هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه‌، به‌ڵكو هاوسه‌ره‌كه‌ی جه‌ڵته‌ی مێشك لێیداوه‌ و بیركردنه‌وه‌ی له‌ده‌ستداوه‌، بۆیه‌ ویستویه‌تی كه‌سه‌ نزیكه‌كانی له‌ كوردستان ببینێت. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure