فیلمێكی كوردی باشترینە

هەواڵ / که‌لتور :: 09/06/2018‌ :: 535‌ جار بینراوە

تاگ :: کەلتور

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
فیلمی كوردی ئه‌یلان له‌ فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێودەوڵەتی لە ئیتاڵیا، خه‌ڵاتی باشترین فیلم وه‌رده‌گرێت.

فیلمی سینه‌مایی ئه‌یلان له‌ ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره‌و به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌ له‌نێوان كێبڕكێی زیاتر له‌ 400 فیلم كه‌ له‌ 60 وڵاتی جیاوه‌ به‌شداریانكردووه‌، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی وه‌رگرت.

چیرۆكی فیلمه‌كه‌، باس له‌ منداڵێكی كوردی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات به‌ناوی ئه‌یلان، كه‌ به‌هۆی شه‌ڕ له‌ سوریاوه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه‌ ده‌گرنه‌به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام پێش گه‌یشتنی به‌و وڵاته‌ منداڵه‌كه‌ ده‌بێتە قوربانی و ده‌خنکێت.

جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر، ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ به‌ دواڕۆژی وت "خۆشحاڵین چیرۆكی منداڵێكی كورد زۆرترین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌، كه‌ دواهه‌مینیان خه‌ڵاتی باشترین فیلمی كالتانیسیتای ئیتاڵیایه‌".

وتیشی "به‌هۆی گاریگه‌ریی چیرۆكی فیلمه‌كه‌، خه‌ڵاته‌كه‌مان پێدراوه‌، بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بین بۆئه‌وه‌ی ئێش و ئازاری میلله‌ته‌كه‌مان به‌ دونیا بگه‌یه‌نین".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure