ڤیدیۆ: هێرش دەکرێتەسەر ماڵی ئەفسەرێکی کورد‎

هەواڵ / کوردستان :: 09/06/2018‌ :: 6483‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە هێرشکرایەسەر ماڵی ئەفسەرێکی کورد لە کەرکوک، دواڕۆژ ڤیدیۆی روبەڕووبونەوەی چەکدارەکان و پاسەوانەکانی ئەفسەرەکەی بڵاودەكاتەوە.


عەقید نەوزاد ستار، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیماوا بە دواڕۆژی وت، بەیانی ئەمڕۆ چوار چەکداری دەمامکدار بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ و ماتۆرسکیلێک هەڵیانکوتایەسەر ماڵم لە گەڕەکی راپەڕین و دوای روبەڕوبونەوە هەڵاتن.

وتیشی، سەرەتا یەکێک لە چەکدارەکان ویستی نزیکبێتەوە تاوەکو نارنجۆک هەڵداتە ماڵەوە، بەڵام پاسەوانەکانم ئاگاداربونەوە و روبەڕوویان بونەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە لەکاتی هەڵاتنیاندا فیشەکێکی زۆر بەر چەکدارەکان و ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتووە و دڵنیام کە زیانیان هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا شوێنی خۆحەشاردانیان نەدۆزراوەتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure