ترەمپ بەنیازە لێبوردن بۆ محەمەد عەلی کلای دەربکات

هەواڵ / جیهان :: 09/06/2018‌ :: 1913‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند بەجدی بیر لەوەدەکاتەوە کە لێبوردن بۆ بۆکسەری بەناوبانگی کۆچکردوو محەمەد عەلی کلای دەربکات.

دوێنێ ترەمپ لەکاتی دەستپێکردنی گەشتەکەی بەرەو کەنەدا بۆ ئامادەبوون لە لوتکەی G7 بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند کە بەجدی بیر لە دەرکردنی لێبوردن بۆ محەمەد عەلی دەکاتەوە. 

ساڵی ١٩٦٧ محەمەد عەلی بۆکسەری بەناوبانگی جیهانی کە دوو ساڵ لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد کاتێک بانگهێشتی سەربازی کرا بۆ بەشداری کردن لە شەڕی ڤێتنام، رەتی کردەوە بچێت بۆ سەربازی و بەهۆیەوە سزای پێنچ ساڵ زیندانیی بۆ دەرکرا، پاش شەڕێکی یاسایی کلای توانی لەڕیگەی دادگای تەمیزەوە یاساکە هەڵوەشێنێتەوە.

ترەمپ رایگەیاند بەهۆی ئەو دەسەڵاتەی هەیەتی لیستی ناوی سێ هەزار کەسی لەبەر دەستدایە کە لێبوردنیان بۆ دەربکات. 

لەبارەی لێدوانەکەی ترەمپەوە رۆژنامەی نیویۆرکی ئەمریکی بڵاوی کردەوە کە نازانرێت ترەمپ بۆ چی دەردەکات لە کاتێکدا ٥٠ ساڵ لەمەوبەر سزاکە رەتکراوەتەوە. 

لەلایەکی دیکەوە رۆن تویڵ، پارێزەری محەمەد عەلی رایگەیاند لێبوردنەکە ناپێویستە ، بەڵام هەر سوپاسی ترەمپ دەکەن بۆ ئەو لەبەرچاوگرتنە.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure