بومەلەرزەیەک سلێمانی هەژاند

هەواڵ / کوردستان :: 09/06/2018‌ :: 4287‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٩ی حوزەیران بومەلەرزەیەک سنوری سلێمانی هەژاند و هاوڵاتیانیش هەستیان پێیکرد.

ماڵپەڕی( earth quake)ی تایبەت بە بومەلەرزە بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک سنوری سلێمانی و چەند ناوچەیەکی سنوری نێوان عێراق و ئێرانی گرتۆتەوە.

گوڕی بومەلەرزەکە ٣.٣ پلەی رێختەر بووە و هاوڵاتیان هەستیان پێیکردووە.

تا ئێستا بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم هیچ زانیارییەکی لەبارەی بومەلەرزەکە و گوڕەکەی ئاشکرا نەکردووە.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure