سه‌رۆك ئه‌ركانى روسیا و ئه‌مریكا له‌باره‌ى ئاسایشى سوریاوه‌ كۆبوونه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 08/06/2018‌ :: 865‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى حوزه‌یران، سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى روسیا و هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ى له‌ فیلله‌ندا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تیان له‌باره‌ى دۆخى ئاسایشى سوریا-وه‌ ئه‌نجامدا.


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ  فالیری غیراسیموف، سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى روسیا و جۆزێف دانفورد، هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ى له‌ شارى هێلسینكى پایته‌ختى فیلله‌ندا چاویان به‌یه‌ككه‌وتووه‌ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تیان ئه‌نجامداوه‌.

له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو "هۆكارى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتیبووە له‌ تاوتوێكردنى دۆخى سوریا و ئاسایشى ئه‌وروپا".

له‌ به‌شێكى ترى به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك له‌باره‌ى جێگیركردنى ئاسایشى سوریا و كۆتایهێنان به‌و ئاڵۆزیانه‌ى كه‌ له‌و وڵاته‌ روده‌ده‌ن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure