په‌نابه‌رێكی عێراقی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته‌ سه‌ر كچێكى ئه‌ڵمانی و ده‌یكوژێت

هەواڵ / کوردستان :: 08/06/2018‌ :: 10312‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محەمەد نەجمەدین 
په‌نابه‌رێكی كوردی عێراقی، له‌ ئه‌ڵمانیا دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی 14 ساڵ و دەیکوژێت و، دواتریش لە ئەڵمانیا رادەکات و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هەولێر و ئەمڕۆش دەزگیر دەکرێت،
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز.

ئاژانسه‌كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی ئه‌ڵمانیاوه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و پەنابەرە عێراقییە تەمەنی 20 ساڵە و ناوی عەلی بەشارە، تۆمەتباری سەرەكییە بە دەستدرێژی سێكسی و کوشتنی كچێكی ئەڵمانی جوله‌كه‌ بە ناوی سوزانا فێلدمان. 

ئاماژه‌ به‌وه‌كشراوه‌ كه‌ ماوەی دوو رۆژە به‌چه‌ندین زمان داواكاری و وێنەی لە سەرتاسەری ئەڵمانیا بڵاودەکرێتەوە. 

هاوكات پولیسی ئەڵمانیا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیای به‌جێهێشتووه‌ و له‌ 2ی حوزه‌یرانی 2018 عەلی لەگەڵ دایک و باوکی و پێنج خوشک و براکەیبە ناوی دیكە و بە پاسپۆرتێكی عێراقی لە دۆسلدۆرفەوە به‌ره‌و هه‌ولێر چوونه‌ته‌وه‌.

 

هورست سیهوڤه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و گه‌نجه‌ پاش ئه‌وه‌ كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌ولێر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌. 

به‌پێی كه‌ناڵی "DW"ی ئه‌ڵمانی،  سیهۆڤه‌ر وتویه‌تی " عه‌لی به‌شار كه‌ گومانلێكراوی سه‌ره‌كی ده‌ستدرێژی سێكسی و كوشتنی كچه‌ جوله‌كه‌كه‌یه‌، كاتژمێر 2ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه‌". 


تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ ساڵی 2015 له‌ ڕێگه‌ی توركیاوه‌ چووه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا و داوای مافی په‌نابه‌ری كردووه‌، پێشوتریش له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه‌ چەند جارێک بە تۆمەتی دزیکردن براوه‌ته‌ بنكه‌كانی پۆلیس.

 

 

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure