كه‌نه‌دا راگرتنی مه‌شقپێكردنی پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 08/06/2018‌ :: 1197‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
حكومه‌تی كه‌نه‌دا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی حوزه‌یران، راگرتنی مه‌شقپێكردنی پێشمه‌رگه‌ری كوردستانی راگه‌یاند، له‌مه‌ودا راوێژ و مه‌شقپێكردن به‌تایبه‌تی پێشكه‌شی هێزه‌كانی عێراق ده‌كات. 


جه‌نه‌راڵ جوناسان ڤانس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای كه‌نه‌دا، له‌ میانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی هێزه‌كان له‌ ئۆتاوای كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، له‌ دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی دژ به‌ داعش هێزه‌كانی كه‌نه‌دا مه‌شقپێكردنی پێشمه‌رگه‌یان راگرتووه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ "هێزه‌كانی كه‌نه‌دا راوێژ و مه‌شق پێشكه‌شی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌تی". 

له‌ ساڵی 2014 چه‌ند سه‌رباز و ڕاوێژكارێكی كه‌نه‌دی كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی 200 كه‌س بوون هاتنه‌ عێراق و كوردستان بۆ مه‌شقپێكردن و كاری راوێژكردن به‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ جه‌نگی دژ به‌ داعشدا سه‌ركه‌وتووبن. 

وه‌رگێڕای: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure