هاوپه‌یمانی فه‌تح: ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ده‌نگه‌كانی كوردستان ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 08/06/2018‌ :: 2074‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
هاوپه‌یمانی فه‌تح، سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست،  ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه‌،  به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگای كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان. 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، محه‌مه‌د به‌یاتی، سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی فه‌تح، به‌ به‌غداد ئه‌لیه‌ومی راگه‌یاندووه‌، جارێكی دیكه‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان سه‌ره‌وژێر هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ به‌شێویه‌كی زۆر گه‌وره‌ ده‌بێت له‌ پارێزگای كه‌ركوك و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌قسه‌ی ئه‌و، به‌وپێیه‌ی له‌و ناوچانه‌ پێشێلكاری زۆركراوه‌ و ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كان كراوه‌. 

جه‌ختیشی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "ساخته‌كاران له‌ ئێستادا به‌رامبه‌ر گۆڕانكاریكردن له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ناڕازین كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌". 

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ ئه‌وان وه‌ك هاوپیه‌مانی فه‌تح، ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ باش ده‌زانن و پێشوازی لێده‌كه‌ن. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure