نه‌مسا: حه‌وت مزگه‌وت ده‌داخرێت و ده‌یان مه‌لاش ده‌رده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: 08/06/2018‌ :: 1045‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین
وڵاتی نه‌مسا رایگه‌یاند كه‌ 7 مزگه‌وت ده‌داخات و ده‌یان پێشنوێژی وڵاته‌كه‌یان ده‌رده‌كات كه‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ پشتیوانی ده‌كرێن له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێك كه‌ ئامانجی "ئیسلامی سیاسی و توندڕه‌وه‌". 


به‌پێی سایتی سكای نیوز، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی حوزه‌یران، هیربێرت كیكل، وه‌زیری ناوخۆی نه‌مسا رایگه‌یاندووه‌، وڵاته‌كه‌ی نزیكی 60 پێشنوێژ و خێزانه‌كانیان ده‌رده‌كات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ سیبیستیان كۆرتز راویژكاری وڵاته‌كه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ ده‌ستده‌كه‌ن به‌ ده‌ركردنی ئه‌و پێشنوێژانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ پشتیوانی دارایی ده‌كرێن. 

كۆرتز رونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كاروباری ئاینی دێت، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی منداڵان له‌ ئه‌مساڵدا له‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كان كه‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ پشتیوانی ده‌كرێت كه‌ خۆیان وه‌ك كوژراو ده‌رخستبوو.

 

كۆتز جه‌ختیشی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ نه‌مسا "هیچ جێگه‌یه‌كی نییه‌ بۆ ئیسلامی سیاسی و توندڕه‌و". 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە