بانكى ناوه‌ندى توركیا دوباره‌ به‌هاى سوه‌كانی به‌رزكرده‌وه‌ بۆ وه‌ستانى داڕمانى به‌هاى لیره‌

هەواڵ / ئابوری :: 08/06/2018‌ :: 386‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ناوه‌ندى توركیا به‌هاى سوه‌كانى بۆ 17.75% به‌رزكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ وه‌ستانى هاتنه‌خواره‌وەى به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دراوه‌ بیانییه‌كان.


ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵ بڵاویكردوه‌، بانكى ناوه‌ندى توركیا به‌هاى سوه‌كانى به‌رزكرده‌وه‌ بۆ 17.75% كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بەرزیكرده‌وه‌ بۆ 16.5% سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دژى ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ بوو.

دواى بڕیاره‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندى توركیا، به‌هاى لیره‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و دۆلارێك به‌ 4.5 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێش به‌رزركردنه‌وه‌ سوه‌كان دۆلار به‌ 5 لیره‌ بوو، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى زۆرى لای وه‌به‌رهێنه‌ران دروستكردوه‌ كه‌ حكومه‌ت تواناى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ى نیه‌.
   



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure