كۆمسیۆن له‌باره‌ى تۆماركردنی حزبه‌كان رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستانی :: 08/06/2018‌ :: 483‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
دوێنێ پێنجشەممە وادەی تۆماركردنی قەوارە سیاسییەكان  كۆتایی هات و بەڕێوەبەری راگەیاندنی كۆمسیۆنیش دەڵێت "وادەكە درێژناكرێتەوەو سەرجەم حزبەكانیش خۆیان تۆماركردوە".

شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند "رۆژی پێنجشه‌ممه‌ وادەی تۆماری قەوارە سیاسییەكان كۆتایی هات".

وتیشی "سەرجەم حزبەكان خۆیان تۆماركردووە، هەروەها چەند قەوارەیەكی نوێش تۆماركراون بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".

ئاماژەی بەوەشكرد، كە وادەی تۆماری قەوارە سیاسییەكان درێژناكرێتەوەو پێنجشەممە دوا وادە بووە بۆ تۆماركردن و راپۆرت لەسەر تۆماری قەوارەكان ئاراستەی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەكرێت بۆ پەسندكردنیان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure