حکومەتی ئەفغانستان ئاگربەستی لەگەڵ تاڵیبان راگەیاند

هەواڵ / جیهان :: 07/06/2018‌ :: 354‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 7ی حوزەیرانی 2018 ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەفغانستان رایگەیاند کە بەهۆی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە لەگەڵ تاڵیبان ئاگربەستی راگەیاندوە.

سەرۆکی ئەفغانستان لە تویتەری خۆی رایگەیاندوە کە ئاگربەستەکە لەڕۆژی دووشەممە 27ی رەمەزانەوە دەستپێدەکات و تا پێنجەم رۆژی رەمەزان بەردەوامدەبێت.

وتوشیەتی "ئەم بڕیارە وەک وەڵامێکیە بۆ فەتوا مێژووییەکەی ئەنجومەنی زانایانی ئەفغانستان کە رایانگەیاندبوو جیهادکردن لە ئەفغانستان بەناوی ئیسلامەوە کارێکی ناشەرعییە و داوای دەستپێکردنی گفتوگۆی ئاشتی کرد".

ئەنجومەنی زانایانی ئەفغانستان رۆژی دووشەممەی پێشوو لە کابوڵ بەبەشداری هەزاران کەسایەتی ئایینی کۆبوەوە و فەتوایەکی 7 خاڵییان بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە "هێرشی خۆکوژی و تەقینەوەکان لەگەڵ ئیسلامدا یەکناگرنەوە و حەرامە".

ئاماژەیان بەوەشکرد کە ئەو شەڕەی لە ئەفغانستان بەڕێوەدەچێت تەنیا ئەفغانییەکان دەبنە قوربانی و ئەو شەڕە هیچ نرخێکی دینی و نیشتمانی و مرۆڤایەتیشی نییە.

دوای کاتژمێرێک لە بڵاوکردنەوەی ئەم فەتوایە کە راستەوخۆ تەلەڤزیۆنی ئەفغانستان پەخشیکرد، خۆکوژێک لەبەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی کۆبونەوەکە خۆی تەقاندەوە و 7 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا، داعشیش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە