هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 07/06/2018‌ :: 1401‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌یی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌.


به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌ وابڕیار كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ى حوزه‌یرانى 2018 شاندی باڵای هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌یی هه‌رێم و به‌غدا له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌.

دواڕۆژ زانیویه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بووه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ بڕیاردرا شاندی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆببێته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان گرنگترین ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسكردن ده‌بێت له‌ چه‌ند پێشنیازێكی یه‌كێتی له‌باره‌ی پرسی به‌شداریكردنی هه‌ردوولا له‌ حكومه‌تی داهاتووی عێراق و هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراق و پرسی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure