ڤیدییۆ: ئوتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌ی له‌نده‌ن ئاگری گرت

هەواڵ / جیهان :: 06/06/2018‌ :: 367‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
میدیا بریتانییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ی حوزه‌یران ئاگر له‌ ئوتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌یی له‌نده‌ن كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و تاوه‌كو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌. 

به‌پێی سایتی بی بی سی بریتانی، ئاگره‌كه‌ له‌ ئوتێلی نایتس بریج كه‌تووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیاوه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ ئوتێله‌ به‌ناوبانگه‌ مێژووییه‌كانی ئه‌و شاره‌. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ زیاتر له‌ ٢٠ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەرەوە و زیاتر لە ١٠٠ ئاگر کوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکە ئامادەن و سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

ئه‌و ئوتێله‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگرتین ئوتێله‌كانی له‌نده‌ن و مێژووه‌كه‌ی بۆ 115 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌پێی میدیاكان ئه‌و رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ پاش یه‌ك هه‌فته‌دێت له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure