هاوڵاتیان له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك ئاگادارده‌كرێنەوە

هەواڵ / ئابوری :: 06/06/2018‌ :: 904‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ناوه‌ندى عێراق، هاوڵاتیان و بانكه‌كان و كۆمپانیاكانى كڕین و فرۆشتنى دراوى و ئاڵوگۆڕى دراوى  بیانى ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى "رصیدى أون لاین " نه‌كه‌ن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ى حوزه‌یران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بانكى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ مۆڵه‌تى كاركردنى به‌و كۆمپانیایه‌ نه‌داوه‌.

كۆمپانیاى "رصیدى ئۆن لاین"، هه‌موو جۆره‌كانى كارتى بانكى، له‌ جۆرى ماسته‌ركارت بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كات، كه‌ بۆ كڕین فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كان به‌كارده‌هێنرێت و له‌ هه‌رێمى كوردستانیش لقى هه‌یه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure