باشماخ؛ هاتنی گەشتیارانی ئێرانی بۆ هەرێم كەمیكردووە

هەواڵ / ئابوری :: 07/06/2018‌ :: 848‌ جار بینراوە

دوارۆژ، رێبین حەسەن
لەپێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ و بەبەراورد به‌هه‌مان ماوه‌ى ساڵی 2017، لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە ئاماری ڕۆشتنی گەشتیار لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران زیادیكردووە، لەبەرامبەردا هاتنی گەشتیاری ئێرانی بۆ هەرێمی كوردستان كەمیكردووە.

بەپێی ئامارێكی بنكەی نشینگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، كە وێنەیەكی تایبەت دراوەتە دواڕۆژ، هاتووە "لەرێكەوتی 1/1/2018 تا 1/6/2018 لەمەرزی باشماخەوە، 127 هەزار و 517 گەشتیاری ئێرانی سەردانی هەرێمیان كردووە، بەڵام لە1/1/2017 تا 1/6/2017، 130 هەزار و 58 گەشتیاری ئێرانی هاتوون بەوەش دەردەكەوێت هاتنی گەشتیارانی ئێرانی ئەمساڵ به‌به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو كەمیكردووە.

هەر بەپێی ئامارەكه‌، لەماوەی 1/1/2018 تا 1/6/2018، لەباشماخەوە 154 هەزار و 38 گەشتیاری هەرێم چوونەتە وڵاتی ئێران، بەڵام لە1/1/2017 تا 1/6/2017 ، 95 هەزار و 389 گەشتیاری هەرێم چوونەتە وڵاتی ئێران.

بەپێی ئەو ئامارانە بێت، لەپێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەبەراورد بەپێنج مانگی ساڵی 2017، لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە ئاماری ڕۆشتنی گەشتیار لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌به‌راورد به‌ساڵی ٢٠١٧ زیادیكردووە، بەڵام لەبەرامبەردا هاتنی گەشتیاری ئێرانی بۆ هەرێمی كوردستان كەمیكردووە.

لە ئامارەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكاری كەمبوونەوەی هاتنی گەشتیارانی ئێرانی لەمساڵدا بۆ هەرێمی كوردستان لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو باجەوەی كە لەماوەی پێشوودا، كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر هاوڵاتیانی خۆی سەپاندی، كە بڕەكەی لە ٢٢٠هەزار تمەنەوە دەستپێدەكات تا ٤٤٠ هەزار تمەن، ئەمەش بۆتە هۆی كەمكردنەوەی گەشكردن بۆ دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە