كۆمسیۆن بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى پاره‌ى تۆماركردنى قه‌واره‌كانى بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 06/06/2018‌ :: 2205‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم بڕیاریدا پاره‌ى تۆمارى قه‌واره‌كان كه‌مبكاته‌وه‌ و ئه‌مڕۆش ده‌قى بڕیاره‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌.

كۆمیسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ى حوزه‌یرانى 2018 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى ئاشكراكرد كه‌ له‌ حزبه‌كان وه‌رده‌گیرێن.

پێشتر دواڕۆژ بڵاویكرده‌وه‌ به‌هۆى سكاڵاى هه‌ندێ لایه‌ن و پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى له‌سه‌ر نرخى تۆماركردنى ناوى قه‌واره‌كان تاوه‌كو ئێستا ته‌نها 8 قه‌واره‌ى سیاسى ناوى خۆیان تۆماركردووه‌.

به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى كۆمسیۆن هه‌ر لیست و قه‌واره‌یه‌ك ناوى خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تۆماربكات پێویسته‌ بڕێك پاره‌ وه‌كو بارمته‌ لاى كۆمسیۆن دابنێت، له‌ ڕابردوودا هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ده‌بوو بڕی 50 ملیۆن دینار بداته‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، قه‌واره‌ی پێكهاته‌ جیاوازه‌كانیش بڕی 25 ملیۆن دینار، به‌ڵام به‌پێى بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ تۆماركردنى قه‌واره‌ سیاسییه‌كان بۆ 30 ملیۆن دینار كه‌مده‌كرێته‌وه‌ و قه‌واره‌ی پێكهاته‌ جیاوازه‌كانیش بۆ 10 تا 15 ملیۆن كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێى بڕگه‌یه‌كى ترى بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ 25%ى ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ حزبانه‌ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ كه‌ هیچ كورسیه‌كه‌ به‌ده‌ستناهێنن.

ده‌قى بڕیاره‌كه‌:
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure