ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیار لەسەر نرخی بەنزین دەدات

هەواڵ / ئابوری :: 06/06/2018‌ :: 520‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
ئەمڕۆ 6ی حوزەیرانی 2018 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی میوانداری پارێزگاری سلێمانی کرد و باس لەکێشەکانی سوتەمەنی کرا.

غالب مەحمود، سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "چەند بڕیارێکمان لەسەر نرخی سوتەمەنی دەرکرد، لەوانە ھەوڵدەدرێت نرخی بەنزین کۆنترۆڵبکرێت بەقازانجی ھاووڵاتیان و فراوانکردنی کوالێتی کۆنترۆڵی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین، ھەر کەسێک پابەند نەبێت بە کوالێتی سزای توند دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشدا "داوامانکرد نوسراو ئاڕاستەی حکومەتی عێراقی بکرێت کە شارەکانی کوردستانیش وەک شارەکانی تری عێراق بەنزینی حکومییان بۆ دابینبکرێت بەنرخی 450 دینار وە بەھیچ شێوەیەک ڕێگری لە بازرگانانی ھاوردەکردنی بەنزین نەگیرێت و ھاوکارییان بکرێت و کارئاسانیان بۆبکرێت تەنھا لە کوالێتی و نرخدا ھاوکاری نەکرێن".

ئاماژە بەوەشکرا بۆ جێگیرکردنی نرخی بەنزین پێویست بە کات دەکات تا لێکۆڵینەوە لەوە دەکرێت کەچۆن جێگیری بکەن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure