جوانترین دیاریی جه‌ژن له‌ هواوى

هەواڵ / زانست :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 538‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى جه‌ژنی ره‌مه‌زان،  هیچ شتێك له‌وه‌ جوانتر نییه‌ مۆبایلێكی (HUAWEI Y7 PRIME 2018)  وه‌ك دیاریی پێشكه‌ش به‌ خێزان و هاوڕێیان بكه‌یت. ئه‌م مۆبایله‌ ستایلێكی جوان كه‌ له‌گه‌ڵ ویستی گه‌نجان ده‌گونجێت، به‌ شاشه‌ى نمایشی ته‌واو له‌ هواوى HUAWEI FullView Display هه‌روه‌ها ده‌بڵ كامێرای دواوه‌ له‌خۆده‌گرێت، رێگا به‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌دات چێژ له‌ ئه‌زموونی وێنه‌گرتن وه‌ربگرن و دیارییه‌كی نایابه‌ بۆ تۆماركردنى جوانترین وێنه‌ .

مۆبایلی  (HUAWEI Y7 PRIME 2018)له‌گه‌ڵ ده‌بڵ كامێرا و چاككردنه‌وه‌ى ره‌نگی پێست به‌ فلاش سێلفی، جوانترین ساته‌كان به‌ وێنه‌گرتن تۆمار بكه‌ و شێری بكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌گه‌ر وێنه‌كه‌ سێلفی بێت یان وێنه‌ى ئاسایی. جوانترین وێنه‌ بگره‌ له‌گه‌ڵ ده‌بڵ كامێرای دواوه‌ به‌ كوالیتی 13 میگاپیكسڵ و 2 میگاپیكسڵ و زوومێكی فره‌وانی بێ هاوتا. كامێرای 13 میگاپیكسڵه‌كه‌ وێنه‌كان ده‌گرێت، كامێرا 2 میگاپیكسڵه‌كه‌ جوانكاری (بۆكێ) ده‌خاته‌ سه‌ری و 7 ئاست بۆ دیاریكردنی زووم ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌ر. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش مۆبایلی (HUAWEI Y7 PRIME 2018)  رێگا به‌ به‌كارهێنه‌ر ده‌دات به‌ ده‌ست وێنه‌كه‌ چاكبكاته‌وه‌ بۆ زامنكردنی ده‌ركه‌وتنێكی روونی هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌ وێنه‌كه‌دان .

مۆبایلی (HUAWEI Y7 PRIME 2018) كامێراكه‌ى پێشه‌وه‌ به‌ كوالیتی 8 میگاپیكسڵه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای چاككردنه‌وه‌ى ره‌نگی پێست به‌ فلاش سێلفی كه‌ وردبینی له‌ بڕی رووناكی ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر رووخساره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی و دواتر چاككردنه‌وه‌ى بڕی رووناكیه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌ سێلفیه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌ربچێت، له‌كاتی كه‌میی رووناكیدا به‌هه‌مان شێوه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ ده‌ركردنی بڕێكی رووناكی بۆ ئه‌وه‌ى رووخساره‌كه‌ به‌ جوانی ده‌ركه‌وێت. بارودۆخی جوانكردن 10 ئاستی هه‌یه‌ كه‌ وا ده‌كات وێنه‌یه‌كی سێلفی نموونه‌یی بگرێت له‌هه‌ر كات و شوێنكدا. هه‌روه‌ها كامێرای پێشه‌وه‌ دوو ئه‌گه‌ری گۆڕینی باگراوند و خۆشاردنه‌وه‌ى خۆیشی تێدایه‌، له‌و كاته‌ى دوو كامێرای دواوه‌ ته‌نها ئه‌گه‌ری خۆشاردنه‌وه‌ى خۆیشی تێدایه‌، به‌مه‌یش ئه‌م مۆبایله‌ وێنه‌گرتنی ئاسایی و سێلفی بۆ ئاستێكی تازه‌ له‌ خۆشی ده‌بات .

مۆبایلی (HUAWEI Y7 PRIME 2018) له‌ بازاڕه‌كانی عێراق به‌ ره‌نگه‌كانی ره‌ش و شین و گۆڵدن ده‌ستده‌كه‌وێت و نرخی 169 دۆلاره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure